حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت ئه‌و له‌و به‌رنوسی یاسای تایبه‌ت به نه‌وتی عێراق ڕازیـیه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیـیه‌وه په‌سه‌ند كرا.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر خالید سـاڵح گوتی ئه‌و یاسایه مافی هه‌رێم له ده‌رهێنانی نه‌وت مسۆگه‌ر ده‌كات.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.