به‌هۆی نیگه‌رانیـیه‌كانی ئابوری جیهانیـیه‌وه به‌هاكانی بۆرسه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا به به‌های 2% هاته خواره‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌ر له نیوه‌ڕۆ بڕێـك به‌رز بووه‌وه.
هاوكات به‌هاكانی بۆرسه له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپـێـكردنی سه‌وداكردنی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا به نرخی 2.4% هاتبووه خوارێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی سه‌وداكردنی ئه‌و ڕۆژه زهرهركردنهكه كه‌م بووه‌وه و گه‌یشته نزیكه‌ی 1%.
ئه‌م كێشه‌ی بۆرسه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستیپـێـكرد پاش ئه‌و مه‌ترسـیانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازاڕه‌كانی چین و ئابوری ئه‌مریكاوه هاتۆته كایه‌وه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نرخی بۆرسه‌ی شه‌نگهای 3% هاتۆته خواره‌وه. هاوكات به‌هاكانی بۆرسه له هۆنگ كۆنگ 1.5% دابه‌زیوه.
به‌ڵام هاوكات به‌هاكانی بۆرسه له بازاڕه بچوكه‌كانی نیوزیلاند و فلیپـین گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر نرخه ئاسایـیهكانی خۆیان.