كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه له‌و وتووێژانه‌ی كه به‌مه‌به‌سـتی سـه‌قامگیركردنی باری ئاسایشی عێراق له
نێوان به‌رپـرسـانی عێراق و وڵاتانی دراوسـێـی- به ئێران و سوریاشه‌وه- له عێراق سـازده‌كرێت به‌شـداری بكات.
كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئه‌و هیواداره ئێران و سـوریا ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ باشـكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا، وه كار بكه‌ن بۆ جێـگیركردنی ئاشـتی له ناوچه‌كه‌دا.
خانم ڕایس ڕۆژی سـێشه‌ممه له میانه‌ی گوته‌كیدا له‌به‌رده‌م كۆمیته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سـێناتی ئه‌مریكا گوتی به‌رپـرسـان له وڵاتانی دراوسـێی عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی سێ‌دا له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه. گوتیشی ڕه‌نگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانیش له سه‌ره‌تای مانگی چواردا بـبه‌سترێت.
خانم ڕایس گوتیشی توندوتیژیـیه‌كانی عێراق كار ده‌كاته سه‌ر دراوسـێـكانی، گوتیشی ئه‌و وڵاتانه و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان بـبینن له یارمه‌تیدانی عێراقیـیه‌كان له به‌رقه‌راركردنی ئاشـتی و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له وڵاته‌كه‌یاندا.