به‌مه‌به‌ستی چۆنێتی دابه‌شـكردنی داهاتی سـامانی نه‌وتی وڵاته‌كه به‌سه‌ر پـێـكهاته ئاینی و نه‌ژادیـیه‌كانیدا، كابینه‌ی حكومه‌تی عێراقی به‌رنوسـێـكی یاسای نه‌وتی په‌سه‌ند
كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و یاسایه ده‌ربڕی، وه به هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ یه‌كبوونی عێراقیـیه‌كان دانا. مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه دابه‌شـكردنی داهاتی نه‌وته به یه‌كسـانی به‌سه‌ر هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراقدا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام فشـاری خستۆته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی تاوه‌كو یاسایه‌ك بۆ نه‌وت دابنێن. سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی داهاته‌كانی عێراق له ناردنی نه‌وته، وه زۆربه‌ی سـامانه نه‌وتیـیه‌كان له باشوری شیعه‌نشین و هه‌روه‌ها له كوردسـتانه.
كۆشـكی سـپـی خۆشـحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنی به‌رنوسی یاساكه ده‌ربڕی.
پاشـان به‌رنووسه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كرێت تاوه‌كو ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.