ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قایل بوو ڕێـگه بداته كۆمسـیۆنێـكی لێـكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ یارمه‌تی حكومه‌تی لوبنان بده‌ن له لـێـكۆڵینه‌وه‌یان له ته‌قینه‌وه تێرۆریسـتیـیه‌كانی دوو پاس له نزیك شـاری بكفه‌یـیه كه به زۆری مه‌سـیحیـیه‌كان لێی ده‌ژین. ئه‌و هێرشـانه‌ی كه سێ كه‌سی تیادا كوژرا و زیاتر له هه‌ژده كه‌سی تری تیادا بریندار بوو، له ئێواره‌ی دووهه‌مین سـاڵیادی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێنه‌كه‌ی كه ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی لوبنان و بـیست كه‌سی تری له به‌یروت كوشت.
سكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون ته‌قینه‌وه‌كانی ئیدانه كرد و به " ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی خوێنسـاردانه‌ی ناونا." گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" به توندی هه‌وڵه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه بۆ پاراسـتنی ئامانجه سـیاسـیـیه‌كان له ڕێـگای توندوتیژی و كوشـتنی بێ گوناهه مه‌ده‌نیـیه‌كان."
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمسـیۆنه سه‌ربه‌خۆكه‌ی پـێـكهێناوه له پـێناوی یارمه‌تیدانی لێـپـرسـراوه لوبنانیـیه‌كان له لـێـكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه تێرۆریسـتیـیه‌كه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری تیادا كوژرا. باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌لیخاندرۆ ۆڵف گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وسـاكه‌وه لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌كی تری" ته‌قینه‌وه‌ی تێرۆریستی و تێرۆركردنی پـێ ڕاسـپاردوون،" كه یه‌كێـكیان كوشـتنی پـێـر جمه‌یلی وه‌زیری پـیشـه‌سـازی له مانگی یانزه‌ی ڕابردوودا. به‌ڕێز ۆڵف گوتی هه‌ر هه‌موو ئه‌و هێرشـانه پـێده‌چێت " ژماره‌یه‌ك له هه‌وڵـێـكی ڕێـكخراوبن بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی شه‌رعیـیه‌ت و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی" حكومه‌ته‌كه‌ی لوبنان.
باڵیۆز ۆڵف ده‌ڵێت هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"په‌یامێـكی ڕوون و ئاشـكرایه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سـانه‌ی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی لوبنان ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌نجومه‌ن له نزیـكه‌وه ئاگای لـێـیه‌تی." گوتیشی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "به‌رگری ده‌كات له سه‌ربه‌خۆیی لوبنان و تواناكه‌ی بۆ حوكمڕانی خۆی بێ ده‌سـتێوه‌ردان و یاخود تۆقاندن."