ده‌زگای میدیای ده‌وڵه‌تی لاۆس ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستان گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوونی مرۆڤ به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان بۆ ئاشكرا بووبێت.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌ی" ڤێینتیانی تایمز" ی لاۆسی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت كچێكی ته‌مه‌ن پانزده ساڵ له ناوچه‌یه‌ك كه تیایدا نه‌خۆشی‌یه‌كه بڵاوبۆته‌وه، گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بووبێت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كچه نه‌خۆشكه‌وتووه‌كه نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده تیایدا دروست بووه وه‌ك سه‌رئێشه و كۆكه و ئازاری چوارپه‌ل.
وه‌زیری ته‌دنروستی لاۆس پۆنمێك دالاله‌ی به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه كه‌وا تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاستبكرێته‌وه كه جۆری كوشنده‌ی H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له له‌شی ئه‌و كچه‌دایه.