كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن عادل عه‌بدولمه‌هدی شیعه ئاینزای جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌وڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو دوای ئه‌وه‌ی بۆمبێك له نێو فه‌رمانگه‌یه‌کی حكومه‌تیدا له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیه‌وه.
له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، شه‌ش كه‌س كوژران و هاوكات جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری شاره‌وانی ریاز غه‌ریب به سووكی برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له نێو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له گه‌ڕه‌كی مه‌سور ڕوویدا، له‌و كاته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئاماده‌بوونی كۆنفراسێك گه‌یشتبووه ئه‌و جێگایه. له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن واپێده‌چێت بۆمبه‌كه له نێو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا دانرابێت.
جێی باسه، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه، هاوكات ئه‌ندامی گه‌وره‌ترین گروپی سیاسی شیعه ئاینزاكانی ناسراو به هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عێراقی‌یه.
هه‌ر له عێراق و له میانه‌ی به‌رده‌وامی كاری توندوتیژی‌دا، كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه و هێرشی خومپاره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژراون.
له ڕووداوێكی تردا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بڕێكی زۆر له بۆمبی لاڕێی شاردراوه‌یان له باكوری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دان ئه‌و بۆمبه پێشكه‌وتووانه له ئێرانه‌وه هێنرابن.