له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا، وه پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چووه ناو شه‌ڕه‌كه، ده‌نگی ئه‌مریكا دامه‌زرا و له 24 ی مانگی
2 ی سـاڵی 1942 دا یه‌كه‌مین به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر شه‌پـۆلی كورت ئاڕاسـته‌ی ئه‌وروپا كرد. هه‌تا كۆتایی جه‌نگه‌كه به 25 زمان به‌رنامه‌كانی بڵاو ده‌كرایه‌وه.
ئێسـتا ده‌نگی ئه‌مریكا به 45 زمان به‌رنامه دهنگیـیهكانی خۆی بۆ هه‌موو جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه، وه به 25 زمانیش په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنی هه‌یه.
زمانی كوردیش یه‌كێـكه له‌و زمانانه‌ی كه ده‌نگی ئه‌مریكا به‌رنامه‌كانی خۆی پـێ په‌خش ده‌كات، وه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر.
به‌بۆنه‌ی 65 سـاڵیادی دامه‌زراندنی ده‌نگی ئه‌مریكا هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان تارا فایه‌ق سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.