پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌سـێـكی خۆكوژ بۆمبی له جه‌سته‌ی به‌سـتووه، وه خۆی له‌به‌رده‌م كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری سه‌ر به زانكۆی موسـتهنسریـیهی شـاری
به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون و 30 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان خوێندكار بوون.
ئه‌م كۆلێژه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی تاڵبیـیه كه زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی شیعه ئاینزان، وه هه‌روه‌ها نزیك به گه‌ڕه‌كی سه‌دره.
مانگی ڕابردووش دوو ته‌قینه‌وه‌ی به دوای یه‌ك 70 كه‌سی له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی زانكۆی موسـتهنسریـیه كوشت كه زۆربه‌ی خوێندكاره‌كانی شـیعه ئاینزان.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ند ئۆتۆمبیلێـك ته‌قیوه‌ته‌وه و هێرشی به ڕۆكێـتیش له ناو شـاری به‌غدا ڕوویداوه. له یه‌كێـك له ڕووداوه‌كان ڕۆكێـتێـك به‌ر ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشین له باشوری به‌غدا كه‌وتووه، به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سی كوشـتووه.
ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراویش له دووری 100 مه‌تر له باڵیۆزخانه‌ی ئێران ته‌قیوه‌ته‌وه، وه 2 ڕێبواری سـڤیلی كوشـتووه، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئامانج له‌و هێرشه باڵیۆزخانه‌كه نه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له كرده‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌سـێـكیان له شـاری موسڵ ده‌سـتگیر كردووه كه پـێـده‌چێت ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده بێت له عێراق. هه‌روه‌ها گوتیان دوو چهكداریشـیان كوشـتووه.