پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـكی سوننه‌كان له شـارۆچـكه‌ی حه‌بانیـیه له پارێزگای ئه‌نبار 37 كه‌س
كوژران و پـتر له 60 كه‌سی تر بریندار بوون.
له ڕووداوێـكی تردا له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه و له ئاكامی هێرشـێـكی یاخیبووه‌كان بۆ سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا 8 پـۆلیسی عێراقی كوژران.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له‌شكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 2 یاخیبوو له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه و له شوێنێـكی تری به‌غدا به‌رپـرسـێـكی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنین نزیـك ماڵی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیمی ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق، وه له ئاكامدا پاسه‌وانێـكی كوشـتووه و چه‌ند پاسه‌وانێـكی تریشی بریندار كردووه.