ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـك له شـاری به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سی تریش بریندار بوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی پاسـێـكی بچوكی گواسـتنه‌وه بوو به‌هۆی كوشتنی چه‌ند كه‌سـێـك له ناوه‌ندی شـاری به‌غدا. هه‌روه‌ها له ئاكامی هێرشـێـك بۆ سه‌ر كاروانێـكی پـۆلیسی پاسهوانێـتی ئه‌و شـاره به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌سی سـڤیل كوژرا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا ڕۆژی شه‌ممه له چه‌ند شـار و شـارۆچكه‌یه‌كی شـیعهنشینی عێراق له ناویاندا نه‌جه‌ف و به‌سـره و كه‌ربه‌لا چه‌ند ڕێپـێوانێـك سـازكرا له دژی ده‌سـتگیركردنی عه‌مار ئه‌لحه‌كیمی كوڕه گه‌وره‌ی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم كه یه‌كێـكه له ڕێبه‌ره باڵاكانی شیعه‌ی عێراق له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه.
عه‌مار ئه‌لحه‌كیم ڕۆژی هه‌ینی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له گهشـتێـك بۆ ئێران له‌سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی سه‌ر سنور ده‌ستگیركرابوو پاشان له هه‌مان ڕۆژدا سه‌ربه‌ست كرا.
له لای خۆیه‌وه هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه سـوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌لحه‌كیم له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكاوه وهسـتێنرابوون له‌سه‌ر پـشـكنینی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه له‌و شـوێنه‌ی كه قاچاغی لێده‌كرێت هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئهلحهكیمدا بوون هاریكاری سوپایان نه‌كرد هه‌ر بۆیه ئه‌لحه‌كیم ده‌ستگیر كرا.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی داوای لێبوردنیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد، وه گوتیان ئه‌م كاره مه‌به‌ست لێی ئه‌وه نه‌بووه سـوكایهتی به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌لحه‌كیم بكرێت.