سه‌ربازێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی حوكمی 100 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌درێت به‌هۆی په‌یوه‌ندی به حاڵه‌تێكی دڕندانه‌ی ده‌ستدرێژیكردن و كوشتنی كچێكی عێراقی 14 ساڵی و خێزانه‌كه‌شی.
سێرجینت پۆڵ كۆرتێز ڕۆژی پێنج شه‌ممه له لایه‌ن دادوه‌رێكی له‌شكری بنكه له ویلایه‌تی كینتاكی له باشوری ئه‌مه‌ریكا حوكمی به‌سه‌ردا درا. به‌ڵام كۆرتێز مافی ئه‌وه‌ی دراوه‌تێ كه له دوای 10 ساڵ، پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌یدا بكرێت له به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی لێكۆڵه‌ره‌وانی داد له پرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌ربازی پێشووی له‌شكری ستیڤن گرین. گرین ناسراوه به‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئه‌و شانه‌یه بووه كه ئه‌و ڕووداوی كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه‌یان له مانگی سێی ساڵی 2006 دا ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها دوو سه‌ربازی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی دادگایی كردن ده‌كه‌ن.
جێی باسه، كۆرتێز گوتویه‌تی ئه‌و و چوار سه‌ربازه‌كه‌ی تر پیلانی ئه‌و هێرشه‌یان له دژی ئه‌و خێزانه‌ی شاری مه‌حمودییه له باشوری عێراق داناوه. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی گروپه‌كه‌یان ئه‌و خێزانه‌یان به نیشانه‌یه‌كی ئاسان داناوه چونكه ته‌نها یه‌ك پیاو له ماڵه‌كه‌یاندا هه‌بووه.
ئه‌و سه‌ربازانه دوای دانانی پیلانه‌كه‌یان هه‌ستاوون به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عه‌بیر كازم حه‌مزه ئه‌لجه‌نابی و له پاشدا كوشتوویانه و هه‌وڵی سوتاندنی لاشه‌كه‌یان داوه تاوه‌كو تاوانه‌كه‌ی خۆیان بشاردنه‌وه. هه‌روه‌ها خوشكێكی پچوكتری ئه‌و كچه و دایك و باوكیشیان كوشتووه.
كورتێز دووه‌م كه‌سه دانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه هێنابێت. سه‌ربازی یه‌كه‌میان جه‌یمس باركه‌ر بووه كه حوكمی 90 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا چه‌سپێندراوه پاش ئه‌وه‌ی له مانگی 11 ی ڕابردوودا دانی پیاهێنا كه به‌شێك بووه له‌و تاقمه سه‌ربازییه‌ی ئه‌و كچه عێراقی‌یه‌یان كوشتووه.