ئاژانسی چاودێری ووزه‌ی ناوه‌کی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئێران شکستی هێنا له‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت هه‌روه‌ک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داوا کرابوو.
ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له ڕاپۆرتێکدا بڵاوکرده‌وه که له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردبوو و تیایدا ڕێگه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا.
له 23 ی مانگی دوانزده‌ی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مۆڵه‌تێکی 60 ڕۆژی به ئێران دا تاوه‌کو هه‌موو به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌کانی که مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر په‌یدا بووه ڕابگرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه له ئێران گیرا که بازرگانی له بواری ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی و موشه‌کی‌دا ئه‌نجام بدات.
کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێرانی ده‌ڵێن تاران ئاماده‌یه دانوستاندن له‌سه‌ر کێشه ناوه‌کی‌یه‌که‌ی بکات، به‌ڵام ئاماده نی‌یه که مافه‌کانی خۆی له بواری ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی له ده‌ست بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و بریتی‌یه له‌وه‌ی که ئێران ده‌ست بکاته‌وه به به‌شداریکردن له ووتوێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی و ڕاگرتنی چالاکی‌یه‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم.
خانم رایس دوای ووتوێژکردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و یه‌کێتی ئه‌وروپادا ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی "هه‌موو لایه‌نه‌کان سوورن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ی له‌به‌رده‌مدان له پیناو هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.".
سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌ی ووڵاته‌که‌ی بۆ " پێشکه‌وتن و ڕێزگرتن" له ئێران زۆر گرنگه.
جێی باسه، ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ره‌کی‌یه‌کانی جیهان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی که ئێران چه‌کی ناوه‌کی دروست ده‌کات و تارانیش هه‌رده‌م ئه‌م تاوانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.