پـێشـبینی ده‌كرێت تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌وا كۆی 3 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی تا كۆتایی سـاڵ له عێراق ده‌كشـێنـنه‌وه.
به‌پـێی میدیاكانی به‌ریتانیا تۆنی بلێر به نیازه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕایبگه‌یه‌نێت كه‌وا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا 1500 سه‌ربازی به‌ریتانی له عێراق ده‌كشـێننه‌وه و 1500 ی دیكه‌شیان له كاتێـكی تری ئه‌مسـاڵدا ئه‌وانیش ده‌كشێنـنه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر له داونینگ سـتریت له له‌ندن ئاماده نه‌بووه هه‌واڵه‌كه پـشـتڕاست بكاته‌وه.
به‌ڵام گوته‌بێژێـكی كۆشـكی سـپـی جۆردن جۆهندرۆ گوتی به‌ڕێز بلێر ڕۆژی سـێشـه‌ممه به ته‌له‌فون به سه‌رۆك بوشی گوتووه كه‌وا ئه‌و پلان بۆ ده‌سـتپـێـكردن به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات. گوته‌بێژه‌كه گوتیشی كۆشـكی سـپـی وا ده‌ڕوانێته كشـانه‌وه‌كه كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر یه‌كێـك بوو له هه‌ره دڵسـۆزه‌كانی سه‌رۆك بوش له شه‌ڕی عێراقدا. نزیكه‌ی 7 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی وه‌ك به‌شـێـك له هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق جێـگیرن.
ئه‌م هه‌واڵی كشـانه‌وه‌یه له كاتێـكدا دێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به‌نیازه 21 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراق ڕه‌وانه بكات وه‌ك به‌شـێـك له سـتراتیژیـیه نوێـیه‌كه‌ی به‌ڕێز بوش.