ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له میانه‌ی مه‌راسیمێکی پرسه‌گێڕان له به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 که‌س کوژراون.
پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویداوه و بۆته هۆی برینداربوونی به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌س.
پێشتریش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له باشوری پایته‌خت بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 5 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 10 که‌سی دیکه.
هه‌روه‌ها پێنج که‌سی دیکه کوژراون و 7 که‌سی دیکه برینداربوون له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له بازاڕێکی نزیک ناوچه‌ی دۆره.
له شارۆچکه‌ی تاجی باکوری به‌غداش، لۆرییه‌ك یاخود کهمیونێکی پڕ سوته‌مه‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی 5 که‌س.