فه‌رمانده‌ی هێزه موشـه‌كیـیه سـتراتیژیـیه‌كانی ڕوسـیا ده‌ڵێت ڕوسـیا له توانایه‌تی شوێنی
ئه‌و موشه‌كه به‌رگریـیانه‌ی ئه‌مریكا بكاته نیشـانه ئه‌گه‌ر بێت‌و له هه‌ردوو وڵاتی چـیـك و پـۆڵه‌ندا دابنرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ نیكۆلای سۆلۆڤـتسۆڤ هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕوسـیا ده‌توانێت ده‌ست به دروسـتكردنی موشه‌كی مه‌ودا ناوه‌ندی و كورت بكاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و كرملێن واز له په‌یمانـنامه‌ی چه‌ك داماڵین له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بهێنێت.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه گوته‌بێـژێـكی ناتۆ قسه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ نیكۆلای به توند ناوزه‌ند كرد و گوتیشی ئه‌و شـێوه لێـدوانانه باوی به‌سه‌رچوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیری پـۆڵه‌ندا و چیـك، جارۆسلاو كازنیسـكی و
میرێـك تۆپـۆلانك ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌وان ڕه‌نگه له‌سه‌ر پـێشـنیاره‌كه‌ی واشـنتۆن بۆ دانانی موشه‌كی به‌رگری ئه‌مریكی له وڵاته‌كانیاندا ڕازیبن.
واشـنتۆن ده‌ڵێت دانانی ئه‌و سـیسـته‌مه به‌رگریـیانه ته‌نها له دژی هه‌ڵدانی موشه‌كه له لایه‌ن ئێران و كۆریای باكوره‌وه.
سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پوتن ده‌ڵێت بوونی سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری له نزیـك سنوره‌كانی ڕوسـیادا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر ئاسـایشی.