سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، ڕۆژی دووشه‌ممه، كه ڕۆژێـكی سـاردی مانگی دوو بوو، چل و سـێهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ری ڕێز و نه‌وازشی بۆ یه‌كه‌مین سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانه‌واند.
له‌و بۆنه‌یه‌دا سه‌رۆك بوش گوتی " باشترین شت بۆ ئه‌مریكا له گیانی ئه‌وه‌وه ده‌دۆزینه‌وه و به‌رزترین هیواش بۆ خۆمان له كه‌سـایه‌تی ئه‌ودا ده‌بینینه‌وه."
سه‌رۆك بوش له ماو‌نت ڤێرنه‌ن، جێی خۆشه‌ویسـته‌كه‌ی جۆرج واشـنتۆن گوتارێـكی سه‌باره‌ت به‌و پـیاوه پـێشـكه‌ش كرد كه به دامه‌زرێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی داده‌نرێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ڕاسـتگۆیی‌یه‌كه‌ی و ئازایه‌تیـیه‌كه‌ی بوونه‌ته شـتێـكی ئه‌فسـانه‌یی. منداڵان فێرده‌كرێن به شـكۆمه‌ندیـیه‌وه ناوی بهێنن و ڕێبه‌رانیش وا فێرده‌كرێن له كاتی هات‌ونه‌هاتدا ته‌ماشـای بكه‌ن و هێز و وره‌ی لێوه وه‌ربگرن."
ئه‌مڕۆ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی سه‌رۆكه، ڕۆژێـكه بۆ ڕێزگرتن له دوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه له ڕۆژانی سه‌ختدا ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م وڵاته‌یان ده‌كرد: جۆرج واشـنتۆن و ئێبراهام لینكن.
ئه‌مسـاڵـیش 275 هه‌مین سـاڵیادی له دایـكبوونی جۆرج واشـنتۆنه. جۆرج واشـنتۆن كه‌سـایه‌تی سه‌ره‌كی بوو له شه‌ڕی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندن له به‌ریتانیا، یه‌كه‌م جار وه‌ك سه‌ربازێـك و پاشـان وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا. سه‌رۆك بوش له‌م گوتاره‌ی ئه‌مڕۆیدا گوتی جۆرج واشـنتۆن به درێژایی ژیانی خاوه‌ن باوه‌ڕێـكی به‌هێز بووه به ئازادی جیهانی.
سه‌رۆك بوش گوتیشی " ئه‌مڕۆ ئێمه شه‌ڕێـكی نوێ ده‌كه‌ین بۆ پاراسـتنی سه‌ربه‌خۆیـیـمان و گه‌له‌كه‌مان و شـێوازی ژیانمان، هه‌روه‌ها كاتی كاركردنمان بۆ به‌ره‌و پـێشـبردنی مه‌سه‌له‌كانی ئازادی له جیهاندا، ئێمه یادی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه دامه‌زرێنه‌ری وڵاته‌كه‌مان بڕوای به‌وه بووه ئه‌و ئازادیـیه‌ی له شۆڕشی خۆماندا به ده‌سـتمان هێناوه به‌و مانایه نیـیه ته‌نها بۆ ئه‌مریكیـیه‌كان بێت."
ماو‌نت ڤێرنه‌ن ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕوباری پـوتۆمك له به‌ری ئه‌و‌به‌ری واشـنتۆن دی سی پایته‌خته‌وه كه ناوه‌كه‌ی له جۆرج واشـنتۆنه‌وه وه‌رگیراوه. یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ماو‌نت ڤێرنه‌ن نێژراوه و سـاڵانه‌ش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.