وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خانم كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی و سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه سه‌ر پابه‌ندبوونیان به ڕێگه‌چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
خانم رایس ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م تێبینیانه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی له ئورشه‌لیم ئه‌لقودس ووت‌وێژی كرد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئیسرائیلی‌یه‌كان ئێهود ئۆڵمه‌رت و ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی‌یه‌كان مه‌حمود عه‌باس.
به‌ڵام خانم رایس ئاماژه‌ی به هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نوێی ئه‌و ووتوێژانه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان نه‌هێنا له دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ووتوێژانه له پێش شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌دا شكستی هێنا.
خانم رایس گوتی هه‌ردوو سه‌ركرده پابه‌ندی خۆیان به ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشوو دووپات كردۆته‌وه و هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی دابمه‌زرێنرێت. خانم رایس گوتیشی به‌ڕێز ئۆلمه‌رت و به‌ڕێز عه‌باس ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك‌دا چاوییان به یه‌كتری بكه‌وێته‌وه.
دوا به دوای ووتوێژه‌كانیش، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه(شان مه‌ككۆرمه‌ک) گوتویه‌تی به‌شێكی كۆبونه‌و‌ه‌كان تیشكی خستبۆوه سه‌ر ڕێكه‌وتنی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان كه له عه‌ره‌بستانی سعودییه له نێوان لایه‌نی فه‌تح و حه‌ماس مۆركرا.
كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن خانم رایس به به‌ڕێز عه‌باسی گوتووه كه ئه‌و حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌ی دایده‌مه‌زرێنن ده‌بێت داخوازییه نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان جێبه‌جێی بكات وه‌ك پێناسین به ئیسرائیل و ره‌ت كردنه‌وه‌ی توندوتیژی. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یان له ئه‌مه‌ریكا گرتووه كه‌وا فشار ده‌خاته سه‌ر فه‌له‌ستینی‌یه‌كان.
به‌ڕێز ئۆلمه‌رتیش گوتویه‌تی له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باسی ڕێبه‌ری نه‌رمڕێی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.