ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 1 ی مانگی دووی 2007 پـرۆفیسـۆری گه‌وره‌ی كورد شاكرۆ خدۆ محۆ له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی شـاری مۆسـكۆ كۆچی دوایـیـكرد.
پـرۆفیسۆر شاكرۆ له ساڵی 1930 له ناوچه‌ی ئه‌له‌گه‌ز له ئه‌رمه‌نستان لهخێزانێـكی كوردی ئێزیدی له عه‌شیره‌تی سپكی له‌دایكبووه.
له سـاڵی 1952 له زانـكۆی یه‌ریڤان له به‌شی مێژوو ده‌رچووه، وه پاشـان ده‌بێت به مامۆسـتای مێژوو. له سـاڵانی (1955 - 1960) وه‌ك جێـگری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی رێـیا تازه كار ده‌كات، كه ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی كوردیـیه و له ساڵانی سیـیهكانهوه له یه‌ریڤان ده‌رده‌چێت تاكو ئێستا. پاشـان له به‌شی كوردی له ئینستتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتناسی له یه‌ریڤان ده‌ستی به‌كار كردووه.
پـرۆفیسۆر شاكرۆ خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی دكتۆرا بوو كه هه‌ردووكی له‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لی كورد بووه له كوردستانی عێراق.
له ساڵانی (1981- 1994) لێپرسراوی به‌شی كوردی بوو له ئینسـتتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتناسی له یه‌ریڤان. له ساڵی 1985 دا بوو به پـرۆفیسۆر و له ساڵی 1996 دا پله‌ی ئه‌كادیمی زانسـتی ئه‌رمه‌نی پێ به‌خشرا كه به‌رزترین پله‌ی زانسـتیـیه له ئه‌رمه‌نستان.
له ساڵی 1994 دا پـرۆفیسۆر شاكرۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـێـك له ڕۆشـنبیری كورددا ناوه‌ندی لێـكۆڵینه‌وه‌ی كوردیـیان له مۆسكۆ دامه‌زراند، وه ئه‌ویان به لێـپـرسـراوی ناوه‌نده‌كه ده‌سـتنیشـانكرد.
پـرۆفیسۆر شاكرۆ زیاتر له 20 كتێب و نامیلكه‌ی جۆراوجۆری به چاپ گه‌یاندووه.
پـرۆفیسۆر شاكرۆ خه‌ڵاتی زێڕینی پـیرهمێردی سـاڵی 2004 ی له ڕێوڕه‌سـمێـكدا له شـاری سـلێمانی پـێشـكه‌ش كرا.
ده‌رباره‌ی ئه‌م پـیاوه مه‌زنه‌ی كورد هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری مێزگردێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه.
كه‌ره‌م سه‌یاد، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له ڕادیۆی یه‌ریڤان له ئه‌رمه‌نسـتان.
گریشـا مه‌مێ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێـیا تازه له یه‌ریڤان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.