ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له ناوچه زۆرینه شـیعه‌كانی به‌غدا ته‌قیـونه‌ته‌وه، وه نزیكه‌ی 60 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100 ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان به‌هۆی ئه‌و دوو بۆمبه بووه كه له به‌رده‌م بازاڕێـكی كراوه‌ی گه‌ڕه‌كی به‌غداد ئه‌لجه‌دیده بووه.
ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی سـێـیه‌میش له‌به‌رده‌م خاڵـێـكی پـشـكنینی پـۆلیسدا له گه‌ڕه‌كی سه‌در ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌و هێمنیـیه كه‌مه‌یان تـێـكدا كه هاتبووه كایه له‌وه‌تای هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـكی سه‌قامگیركردنی ئاسایش له شـاره‌كه‌دا كردبوو.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاوی كردۆته‌وه كه‌وا به‌ڵـگه گیراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات یاخیبووان له عێراق پلانێـكی سـتراتیژی وردیان هه‌یه بۆ هه‌وڵدانی خسـتنی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك له‌و هه‌لیـكۆپـته‌رانه‌ی ئه‌مریكا كه له عێراق كه‌وتوونه‌ته خوارێ به‌شـێـك بووه له‌و پلانه‌ی یاخیبووان كه تیایدا سه‌نگیان خستۆته سه‌ر هێرشه دژه ئاسـمانیـیه‌كان.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شـڵێت كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی به‌م سـتراتیـژیـه‌یان زانیوه له ڕێـگه‌ی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه‌ی گیراون و تیایدا ڕێبه‌رانی گروپی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌ئاشـكرا باسـیان لێـكردووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه له شـوێنێـكی نزیـك به‌غدا ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیراوه، كه پلانی چۆنێـتی هێرش بردنه سه‌ر فڕۆكه‌ی به دۆشكه و ڕۆكێتی تیادا بووه.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپـرسـانی ئه‌مریكیـیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا ڕه‌نگه هێرش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاد بكات له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی بۆ سـه‌قامگیركردنی ئارامی له به‌غدا چڕ كردۆته‌وه.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت دوو سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی له عێراقدا كوژراون له‌و كاته‌ی له ناو به‌غدا پاسه‌وانیـیان ده‌كرد.