سه‌رۆكی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـته ئێران به مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
كاربه‌ده‌سـتانی باڵای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
به پـێی هه‌واڵه‌كانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی ئێران چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر ده‌رباره‌ی ناسه‌قامگیری له عێراق و كێشه‌ی ناو لوبنان و ڕێوشوێنی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیهكان وتووێـژ بكه‌ن.
به‌پـێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی ئێران (IRNA) سه‌رۆكی سوری هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌یدایه له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیهیدا بۆ ئێران له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی كۆبـبێته‌وه.
سوریا و ئێران دوو وڵاتی هاوپه‌یمانی نزیكی یه‌كترین له ناوچه‌كه‌دا، وه واشـنتۆن به ئاگر خۆشـكهری توندوتیژی ناو عێراقیان تاوانبار ده‌كات چونكه ڕێـگه به یاخیبووان ده‌ده‌ن بچنه ناو عێراق و پاشان كۆمه‌كیان ده‌كه‌ن.
سوریا پـشـتیوانیـیه‌كی توندی ئێران له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئامانج لێی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه.