ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی توركیا ده‌ڵێت سه‌رۆكی له‌شـكری وڵاته‌كه‌یان گروپه كوردیـیه‌كانی
عێراقی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی پـشـتیوانی له كورده سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.
ئاژانسی ئه‌نه‌تۆلیا ڕۆژی شه‌ممه له زمانی ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانێت بڵاویكردۆته‌وه كه دوو گروپ پـشـتیوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان یه‌شـار مه‌به‌ستی هه‌ردوو پارتیـیه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان بووه، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان.
هه‌روه‌ها له زاری یه‌شـاره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سنوری دیوی عێراق به ته‌واوی نه‌پارێزراوه، وه گوتووشێتی نزیكه‌ی 3500 چه‌كداری په‌كه‌كه له عێراقن.
توركیا چه‌ندین جار داوای له وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقی كردووه سه‌ركوتی میلیشـیاكانی په‌كه‌كه بكه‌ن.
په‌كه‌كه له مانگی ئه‌كتۆبه‌ره‌وه ئاگربه‌سـتێـكی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام توركیا ڕه‌تیـكردۆته‌وه. سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان هه‌ر له سـاڵی 1984 وه بۆ ئۆتۆنۆمی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، وه مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له 37 هه‌زار كه‌س هه‌تاوه‌كو ئێسـتا كوژرابن.