ژنێکی ته‌مه‌ن 37 ساڵ بووه سیانزده‌هه‌مین که‌س که له میسر به ڤایرۆسی کوشنده‌ی H5N1 ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیان له ده‌ست بدات.
نادیه موحه‌ممه‌د عه‌بدولحه‌فیز له زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی قاهیره گیانی له ده‌ستدا. خانم نادیه به 21 هه‌مین حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له میسر داده‌نرێت.
کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له سه‌ره‌تادا ڕایانگه‌یاند که‌وا له حاڵه‌تێکی جێگیردایه و به ده‌رمانی تامیفلو چاره‌سه‌ر کراوه.
ئه‌م ژنه ڕاگه‌یه‌ندراوه که‌وا مریشکی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌یوم له باشوری قاهیره به‌خێوکردووه که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کچێکی دیکه‌ش له هه‌مان ناوچه به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له ده‌ستدا.
میسر واده‌بێته یه‌که‌م ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کیشوه‌ری ئاسیا که زۆرترین حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له نێو مرۆڤ‌دا تیادا ده‌رکه‌وتبێت. ئاسیاش به سه‌رچاوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه کوشنده‌یه داده‌نرێت. تاوه‌کو ئێستا، ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له 19 پارێزگای کۆی 26 پارێزگای میسردا ده‌رکه‌وتووه.