ووڵاتی‌یه‌کی شانشینی مه‌غریبی که به گومانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی مه‌درید له ساڵی 2004 دا هه‌بووه، دادگایی ده‌کرێت و گومان‌لێکراو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی تایبه‌ت به‌و هێرشانه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه. ڕۆژی هه‌ینی که دووه‌م ڕۆژی دادگایی کردنه‌که بوو له مه‌درید، یوسف بیلحاج ی ته‌مه‌ن 30 ساڵ گوتویه‌تی ته‌نها وه‌ڵامی پارێزه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه.
دادپارێزان باوه‌ڕده‌که‌ن یوسف بیلحاج ئه‌و که‌سه ده‌رکه‌وتووه‌ی ناو ئه‌و وێنه ڤیدیۆییه بێت که له دوای ڕوودانی هێرشه‌کان دۆزرایه‌وه. ئه‌و تاوانباره‌ش که له وێنه‌که‌دا ده‌رکه‌وتووه گوتویه‌تی به‌رپرسی ئه‌و هێرشانه‌ی مه‌دریده که به ناوی ئه‌لقاعیده‌وه ئه‌نجامدراون.
دادپارێزان داوای حوکمی 40 ساڵ زیندانیکردنی بیلحاج ده‌که‌ن که به پێی یاسای ئیسپانیا، درێژترین ماوه‌ی حوکمدانه به سه‌ر هه‌ر تاوانبارێک‌دا بچه‌سپێنرێت.
له میانه‌ی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، تاوانبار ره‌بیع عوسمان سه‌ید ئه‌حمه‌دیش هێرشه‌کانی مه‌حکوم کرد و نکۆڵی کرد له‌وه‌ی هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و هێرشانه‌وه هه‌بووبێت. ئه‌حمه‌دیش به هه‌مان شێوه ڕه‌تی کردبۆوه که وه‌ڵامی دادپارێزان بداته‌وه و گوتبووی ته‌نها وه‌ڵامی پارێزه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه.
جێی باسه، له میانه‌ی هێرشه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی مه‌دریدی 11 ی مانگی سێی ساڵی 2004 دا، 191 که‌س کوژراون و زیاتر له 1800 که‌سیش برینداربوون.