به گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان له تورکیاوه، واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت بڕیاری دادگا
ده‌ربکرێت له دژی 73 ئه‌ندامی گومانلێکراوی ئه‌لقاعیده به تاوانی به‌شداربوونیان له
چه‌ندین شاڵاوی ته‌قینه‌وه له ئه‌سته‌نبول له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا
.
یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان که ناسراوه به لوئه‌ی ئه‌لسه‌قا و خه‌ڵکی سوریایه، واباوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندی به ئه‌بومه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری پێشووی ئه‌لقاعیده له
عێراقه‌وه هه‌بووبێت
.
دۆزگه‌رانی دادگاش داوای ده‌ستگیرکردنی هه‌تاسه‌ری ئه‌لسه‌قایان کردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی پلان داڕێژه‌ری سه‌ره‌کی هێرشه‌کانی مانگی یانزده‌ی ساڵی 2003 بۆ سه‌ر قونسوڵخانه‌یه‌کی به‌ریتانی و بانکێکی به‌ریتانی و دوو کڵێسه‌ی جوله‌که‌کان بووه له
تورکیا و که بوونه هۆی له ده‌ستدانی 58 که‌س.
دۆزگه‌ران ده‌شڵێن، چه‌ند ڕێبه‌رێکی شانه‌کانی ئه‌لقاعیده که به‌رپرسی ئه‌و هێرشانه بوون، واپێده‌چێت له تورکیا هه‌ڵهاتبن و هه‌ندێکی ترییان له عێراق کوژرابن.