کاربه‌ده‌ستانی باڵای له‌شکری له عێراق گومانیان له‌و ڕاپۆرتانه هه‌یه که ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌لمیسری له میانه‌ی پێکدادانێکدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی حکومه‌تی عێراقی بریندار بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN ی ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و باوه‌ڕده‌کات " ئه‌و ڕاپۆرته ڕاست نه‌بێت".
پێشتریش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی هێزه‌كانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو ئه‌یوب ئهلمیسریـیان له شه‌ڕێـكدا بریندار كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت به‌و شـه‌ڕه نه‌داوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده گوتویه‌تی شه‌ڕه‌كه له نزیك شـارۆچـكه‌ی به‌له‌د له باكوری به‌غدا بووه و یاریده‌ده‌رێـكی ئهلمیسـریش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه.
ئه‌لمیسری ناسراویشه به ئه‌بو حه‌مزه ئه‌لموهاجر و به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی میسره. توانی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌لقاعیده له عێراقدا وه‌ربگرێت له دوای کوشتنی ڕێبه‌ری باڵای ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له ساڵی ڕابردوودا.
هاوكاتیش له به‌غدا هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان چالاكیـیه هاوبه‌شه‌كانیان زیادكردووه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێزه‌كانیان ده‌سـتیان به پشـكنین و دانانی خاڵی پشـكنین له سه‌رانسه‌ری شـاره‌كه كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرتنه به‌ری ڕێوشوینی ئاسایشیـیه 3 ئۆتۆمبیل ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه.
له باكوری عێراق و له باشوری شـاری كه‌ركوك كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری كردووه و سیانیان لێ كوشـتوون. له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا، هۆشـیار زێباری له‌گه‌ڵ ئه‌و پاسه‌وانانه‌دا نه‌بووه.
له لایه‌کی دیکه، سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی گوتویه‌تی له‌شکری مه‌هدی که به گه‌وره‌ترین هێزی میلیشیای شیعه‌کان له عێراقدا داده‌نرێن، فه‌رمانیان به ئه‌ندامه‌کانیان داوه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی عێراق جێ بهێڵن.
له‌شکری مه‌هدی سه‌ر به مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌دره و به پێی کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی له ئێرانه.