پـرۆسه‌ی دادگایی دڕنده‌ترین هێرشی تێرۆركاری له ئه‌وروپا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسـپانیا ده‌ستیـپـێـكرد و تیایدا 29 گومانبار ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه‌وه‌كانی مه‌دریدی سـاڵی 2004 ده‌بنه‌وه كه تیایدا 191 كه‌س
كوژران.
سابینا كاسته‌ڵفرانكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه، وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه دادگایـیـكردنی 29 كه‌س ده‌سـتیپـێـكرد سه‌باره‌ت به په‌لاماره بۆمبیـیه‌كانی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌درید كه له 11 ی مانگی سـێی سـاڵی 2004 ڕوویدا و بووه مایه‌ی كوشتنی 191 كه‌س و برینداركردنی نزیكه‌ی 2 هه‌زار كه‌سی دیكه. باری ئاسایشی زۆر توند بوو له ده‌وروبه‌ری دادگاكه‌ی مه‌درید. به سه‌دان پـۆلیس به‌ر له ڕۆژهه‌ڵات ده‌سـتیان به توندكردنی باری ئاسایشی ئه‌وێ كرد. هه‌ر كه دادگایـیـكردنه‌كه ده‌سـتیـپـێـكرد ڕادیۆی ئیسـپانیا گوتی ئه‌مه ڕۆژێـكی مێژوویی‌یه كه هه‌موومان چاوه‌ڕوانی بووین. ئه‌مه وا باوه‌ڕ ده‌كرێت كه گرنگترین حاڵه‌تبێت له‌م جۆره مه‌سه‌لانه له مێژووی ئیسـپانیادا. ڕۆژنامه‌ی سه‌ره‌كی ئێـل پایس دادگایـیكردنه‌كه‌ی به مه‌زنترین قڕكردن ناوبرد به ده‌سـتی ئیسلامیـیه‌كان له ئه‌وروپا.
په‌لاماره‌كه كه به 10 بۆمبی جانتای پشت له ناو چوار شه‌مه‌نده‌فه‌ری پـڕ له نه‌فه‌ر ئه‌نجامدرا وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاند و بووه مایه‌ی له كارخستنی حكومه‌تی كۆنه‌پارێز و كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئیسـپانیا له عێراق.
حه‌وت له گومانباركراوه‌كان كه زۆربه‌یان مه‌غریبین به‌ره‌و ڕووی تومه‌ته‌كانی كوشتن و سه‌ر به كۆمه‌ڵێـكی تیرۆریسـتی ده‌بنه‌وه كه له‌وانه‌یه به‌ره‌و ڕووی 30 سـاڵ زیندانی بـبنه‌وه. 22 كه‌سه‌كه‌ی تر به تاوانی كه‌متر گوناهباركراون وه‌ك هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـێـكی تێرۆریسـتی و قاچاغیكردن به به‌ند و موخه‌ده‌رات. كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی دژ به تێرۆریزم گوتویانه به‌ڵـگه‌ی دژ به تاوانباران ئه‌مانه ده‌گرێته خۆ: گه‌واهی شـایه‌تحاڵه‌كان، په‌نجه مۆر و به‌ڵـگه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار و هه‌روه‌هاش ئه‌و زانیاریـیانه‌ی كه له كۆمپـیوته‌ره‌كان وه‌رگیراون. پارێزه‌رانی به‌رگری ده‌ڵـێن به‌ڵـگه‌كان دژی گوناهباركراوه‌كان سـست و ئه‌وتۆ نین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێـكۆڵینه‌وه‌كان تا مانگی 7 بخایه‌نێت كاتێـك كه په‌نێـڵـێـكی سێ دادپه‌روه‌ری ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌ڵـگه‌كه وه‌به‌رچاو بگرن. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت سـزاكان به‌ر له مانگی 10 داسه‌پـێنرێت.