له ئاكامی تـۆپـبارانی مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سـۆماڵ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌واهیده‌ران له مه‌قادیشۆ ده‌ڵـێن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه چه‌ند گولـله هاوه‌نێـك له چه‌ند گه‌ڕه‌كێـكی مه‌قادیشۆ كه‌وتووه، وه به لایه‌نی كه‌م 3 له‌و گولـله
هاوه‌نانه له به‌نده‌ری شـاره‌كه‌ی داوه، له‌و شـوێنه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئهثیوپـیای لـێی جێـگیره.
ڕوون نه‌بۆته‌وه ئایا كێ له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌یه، به‌ڵام پـێشـتر لـێپـرسـراوانی حكومه‌تی سۆماڵ هێرشه هاوشـێوهكانیانی پـێشـوویان خسـتبووه ئه‌سـتۆی پاشـماوه‌ی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سۆماڵ.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وا بۆ پتر له شه‌ش هه‌فته‌یه حكومه‌تی كاتی سۆماڵ دوای ده‌ركردنی چه‌كدارانی ئیسلامی له پایته‌خت به پاڵپـشتی هێزه‌كانی ئه‌ثیوپـیا هه‌وڵ و كۆشهشی كۆنتڕۆڵـكردنی توندوتیژی شـاری مه‌قادیشۆ ده‌ده‌ن.
یه‌كێتی وڵاتانی ئه‌فریقاش په‌یمانیان داوه 8 هه‌زار سه‌ربازی ئاشتی پارێز ڕه‌وانه‌ی سـۆماڵ بكه‌ن تاوه‌كو یارمه‌تی له چه‌سـپاندنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته بده‌ن. ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌ربازانه له ئۆغهنداوه ڕه‌وانه ده‌كرێن و بڕیاره له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتووشـدا بگه‌ن.