سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هێزی ناتۆ له به‌هاردا هه‌ڵمه‌ت ده‌که‌نه سه‌ر تیرۆریسته‌کان و چه‌کداره‌کانی تاڵیبان له ئه‌فغانستان.
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی ووتارێکدا، که له هۆتێلی مه‌یفلاوه‌ر له واشنتۆنی پایته‌خت پێشکه‌شی کرد سه‌باره‌ت به شه‌ڕی تیرۆریزمی جیهانی، گوتی تاڵیبانه‌کان و ئه‌لقاعیده خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی نوێ ئه‌نجام بده‌ن. ستراتیژی ئێمه‌ش ئه‌وه نی‌یه که به‌رگری له‌خۆمان بکه‌ین، به‌ڵکو هه‌ڵمه‌تیان ده‌که‌ینه سه‌ر. له‌م به‌هاره‌دا، هه‌ڵمه‌تی نوێ له ئه‌فغانستان ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێک ده‌بێت له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هێزی ناتۆ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک گوتی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه پێویستی به سه‌رباز و سه‌رچاوه‌ی زیاتر ده‌بێت و له‌به‌رئه‌وه داوای یارمه‌تی له هاوپه‌یمانانی ناتۆ کرد.
سه‌رۆک بوش گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بێت ده‌یکات و هه‌ربۆیه فه‌رمانی داوه به زیادکردنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاله ئه‌فغانستان. هه‌روه‌ها گوتی درێژه‌ش به مانه‌وه‌ی ئه‌و 3200 سه‌ربازه بۆ چوار مانگی دیکه ده‌دات که ئێستا له ئه‌فغانستانن و له پاشدا گۆڕانکاری له هێزه‌کان‌دا ده‌کرێت.
سه‌رۆک بوش له درێژه‌ی ووتاره‌که‌یدا گوتی، هێرشه‌کان له ئه‌فغانستان له ماوه‌ی ساڵی 2006 دا زیادییان کردبوو و گه‌یشتبووه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که سه‌خترین ساڵ بێت بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی تاڵیبانه‌کان ڕووخێنرا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌فغانستان و ووڵاتی پاکستانی دراوسێیان و جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولایان پێویسته پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و ڕێگه‌نه‌دان به ئه‌نجامدانی هێرش له لایه‌ن توندڕه‌وانه‌وه له‌سه‌ر سنوره‌کانیان. هه‌ربۆیشه سه‌رۆک گوتی له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌ردوولادا ده‌مێنێته‌وه تاوه‌کو ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان وه‌بیربهێنێته‌وه.