سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگا ده‌ڵێت تیمێکی ته‌کنیکی تورکی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی ئورشه‌لیم ئه‌لقودس ده‌پشکنێت که مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه و چاکردنه‌وه‌ی په‌یدابووه.
به‌ڕێز ئۆردوگان له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ئه‌نقه‌ره گوتی ئیسرائیل "هیچ شتێکی نی‌یه بیشارێته‌وه" ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره‌ی له‌و شوێنه‌واره‌دا ده‌کرێت که له لای موسوڵمانه‌کان به شوێنێکی پیرۆز داده‌نرێت. ئۆڵمه‌رت چه‌ند وێنه‌یه‌کی نوێی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی نیشاندا له دوای ئه‌وه‌ی چاکراوه‌ته‌وه و گوتی ئه‌و نوێکارییانه له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان ئه‌نجام ده‌درێن.
جێی باسه، ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانه‌ی له نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و موسڵمانه‌کان له هه‌ینی ڕابردوودا ڕوویدا بووه مایه‌ی په‌یدابوونی نیگه‌رانی‌یه‌کی زۆر له لای ڕێبه‌رانی تورک.
به‌ڕێز ئۆلمه‌رت ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتیشی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ئاشتی له‌گه‌ڵ سوریادا به‌رقه‌رار بکات ئه‌گه‌ر هاتوو له پشتیوانیکردنی تیرۆریزمان ڕابوه‌ستێت و به پێی ووشه‌کانی ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا په‌یڕه‌وی یاساکانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بکات.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستی به سه‌ردانێکی دووڕۆژی بۆ تورکیا کرد و له‌وێ گفتوگۆشی له‌سه‌ر ناکۆکی نێوان ئسیرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌کان و به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێرانیش کرد.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له ڕاگه‌یاندنێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی مللیه‌تی تورکی گوتی سه‌پاندنی سزای ئابوری زیاتر به سه‌ر ئێران‌دا، فشاری ده‌خاته سه‌ر که "پێداچوونه‌وه" به‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌یدا بکاته‌وه.