كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن مه‌لای توندڕه‌وی شـیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در دوو سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر عێراقی به‌ره‌و ئێران به‌جێهێشت.
گه‌وره كاربه‌ده‌ستـانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند كه‌وا له‌و ده‌مه‌ی هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دژی میلیشـیا و یاخیبووه‌كان له به‌غدا كرد موقته‌دا ئه‌لسه‌در به ئۆتۆمبیل به‌ره‌و تاران ڕۆیشـتووه. ده‌شڵێن ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هێشـتا له ناو ئێران‌دا مابێت.
كاربه‌ده‌سـتان به پهیامنێرانیشـیان گوتووه ڕه‌نگه سه‌در عێراقی به‌جێ هێشتبێت به‌هۆی ئه‌گه‌ری ڕوودانی دووبه‌ره‌كی له ناو میلیشـیاكهی كه به له‌شـكری مه‌هدی ناسراوه و هه‌روه‌ها له نێوان گروپه سـیاسـیـیه‌كه‌ی كه 30 نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراقیدا هه‌یه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش پـێشـتر ئێرانی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به میلیشـیا شیعه‌كان ده‌دات، وه چه‌ندین جاریش تارانی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی كه چیتر شه‌ڕ و ئاژاوه له ناو عێراقدا نه‌نێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سـێشه‌ممه فه‌رمانده‌ی له‌شـكری عێراقی بۆ جێبه‌جێـكردنی پلانی ئاسایشی به‌غدا ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بود قه‌نبه‌ر له به‌یانـنامه‌یه‌كدا و له ڕێـگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی عێراقه‌وه ڕایگه‌یاند كه‌وا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ عێراق خاڵه سـنوریـیهكانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی سوریا و ئێران داده‌خات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ كاتی ده‌سـتپـێـكردنی داخستنی ئه‌و خاڵه سـنوریـیانهی نه‌كرد.