وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ر سه‌پاندنی سـزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له برۆكسـلی پایته‌ختی به‌لجیكا كاربه‌ده‌سـتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به فه‌رمی ژماره‌یه‌ك سـزایان په‌سه‌ندكرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه به بڕیاری ژماره 1737 له مانگی دوانزه‌ی ڕابردوودا سه‌پـێنراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ئه‌م بڕیاره داوای قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشـتنی كه‌ره‌سـته و كه‌ل‌وپه‌ل و ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیـیانه ده‌كات به ئێران كه شـیانی به‌كارهێنانی هه‌یه له به‌رنامه‌كانی ناوه‌كی و موشـه‌كی ئێرانی‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌م سـزایانه بلۆكردنی سه‌روه‌ت و سـامانی 10 كۆمپانیای ئێرانی و خه‌ڵـكی ئێرانیشی تیادایه.
خافێر سـۆلانا به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت وتووێـژی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت دوابه‌دوای وه‌ك سـۆلانا ده‌ڵێت ئه‌و كۆبوونه‌وه باشه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێرانی له میونخی ئه‌ڵمانیا هه‌یبووه له په‌راوێزی كۆنفرانسه ئاسایشـیـیه‌كه‌ی له‌وێ ده‌كرێت. سۆلانا ئاماژه‌شی كردووه به‌وه‌ی تاران بۆ خۆی ده‌زانێت یه‌كێتی ئه‌وروپا چی لێ ده‌وێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆكبوون له‌سه‌ر كۆمه‌كی ئابوری ئێران ئه‌گه‌ر بێت‌و واز له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بهێنێت.