ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاوڵاتیـیانی توركمانسـتان به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕۆیشتن تاوه‌كو سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵـببژێرن و شوێنی سه‌رۆكی كۆچـكردوو صابر موراد
نیازۆف بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی له مانگی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردوو له ناكاودا مرد.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی توركمانسـتاندا هه‌ڵـبژاردنێـكی له‌و جۆره سـازده‌كرێت كه تیایدا چه‌ندین كه‌س خۆیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكه‌ن.
كاندیده‌كان بریتین له شه‌ش كه‌س و هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامی تاكه پارتی سـیاسی یاسایی ناو توركمانسـتانن.
حكومه‌تی توركمانسـتان ڕێـگه‌ی نه‌دا به به‌رهه‌ڵـسـتكاره سـیاسـیـیه‌كانی دووره وڵات به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش بووه جێـگای ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆره سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه قوربانۆغولی به‌ردیمو حه‌میدۆڤ بیباته‌وه.
به‌پـێی لیژنه‌ی سه‌رپـه‌رشـتیاری هه‌ڵـبژاردنه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشـتۆته 85% ، وه پـێشـبینیش ده‌كرێت ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕابگه‌یه‌نرێت.
توركمانسـتان وڵاتێـكی ده‌وڵه‌مه‌نده به گازی سـروشـتی له ناوه‌ندی ئاسیا، وه به‌یه‌كێـك له‌و وڵاتانه ناسـراوه كه تیایدا مافی مرۆڤ به‌شـێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تیایدا پــێـشـێـل ده‌كرێت.