ئێران ده‌ڵێت ئاژانسی چاودێری ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كامێرای چاودێریـیان له ده‌زگای ناوه‌كی ناتانز دانه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی ناوه‌كی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا ئێسـتا ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی
ئه‌تۆمی ده‌توانێت به ته‌واوه‌تی چاودێری چالاكیـیه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه بكات.
هاوكات خواسـته ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران باسی سه‌ره‌كیـیه له گفتوگۆكانی كۆنفرانسی ئاسـایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له شـاری میونخ له ئه‌ڵمانیا.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێڵا مێركڵ داوای له ئێران كرد كه زیاتر ڕوون و ئاشـكرابێت له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها هۆشـداری ئێرانیشی دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه زیاتر گۆشه‌گیر بكرێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه.
ئه‌ڵمانیا ئێسـتا سه‌رۆكایه‌تی خولی ئه‌م جاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
هه‌روه‌ها له هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆكی ڕوسـیا ڤلادیمیر پوتن گوتی تێناگات بۆچی تا ئێسـتا ئێران وه‌ڵامی پـێشـنیاره‌كه‌ی پـێشـووی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز پوتن له‌م دوایـیانه‌دا گوتویه‌تی پـشـتیوانی له پـێشـنیاره‌كه‌ی به‌رادعی ده‌كات كه تیایدا داوا ده‌كات سـزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاده‌گیرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران واز له هه‌وڵه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.