فه‌رمانده‌ی نوێی سـوپای ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤید پـێترایهس ده‌ڵێت ئاسـتی مه‌ترسی له عێراقدا هێشـتا به‌رزه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه بێ هیوا نیـیه.
ڕۆژی شه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ پـێترایهس له ڕێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕی فه‌رمانده‌ی له‌شـكری له بنكه‌ی كامپی سه‌ركه‌وتن (Victory) له نزیك شـاری به‌غدا پـۆسـته نوێـیه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرت له بری ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی.
ژه‌نه‌ڕاڵ پـێترایهس ڕایگه‌یاند كه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن باشن و هۆشـیاری ئه‌وه‌ی دا كه هه‌رچۆن وه‌كو خۆی گوتی شـكسـتهێنان ده‌بێت به مایه‌ی وێرانی عێراق و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ژه‌نه‌ڕاڵی نوێ بڕیاره چاودێری پلانی نوێی سه‌رۆك بوش بكات سه‌باره‌ت به ناردنی 21 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مریكی زیاتر بۆ عێراق له پـێناو دابینكردنی ئاسایش له‌و وڵاته‌دا.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت و له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌سی كوشـتووه و 10 ی دیكه‌شی بریندار كردووه. وه له ئاكامی دوو هێرشی جیاوازیشدا له ناوچه شـیعهنشینهكانی شـاری به‌غدا كه له لایه‌ن یاخیبووه سـونهكانهوه كراوه به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌سی سـڤیل كوژران.
له باشوری به‌غداش پـۆلیس ڕایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر ماڵـێـك له ناوچه‌ی موسه‌یه‌ب و 3 له ئه‌ندامانی خێزانێـكیان كوشـتووه و 2 ی دیكه‌شـیان بریندار كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا له پارێزگای دیاله‌ی باكوری به‌غدا 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و 4 ی دیكه‌ش برینداربوون.