ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ووڵاته‌که‌ی له لایه‌ن ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه هێرشی بکرێته سه‌ر ئه‌وا ئێران وه‌ڵام ده‌داته‌وه و په‌لاماری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا ده‌دات.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسمانی ئێرانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتویه‌تی "دوژمن به باشی ده‌زانێت، ووڵاتی ئێران وه‌ڵامی هه‌موو جۆره کردارێکی دوژمنانه ده‌داته‌وه."
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامی هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێران و تاوانباری ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌ست ده‌خاته ناو کاروباری عێراق و چه‌کی ناوه‌کی دروست ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکی رۆبه‌رت گه‌یتس هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌وا ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پلانی شه‌ڕکردنی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نی‌یه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنج شه‌ممه، میدیای ئێرانی ڕایگه‌یاند که‌وا ئێران ئاگاداری کاری سیخوڕی هاوبه‌شی نێوان ئێسرائیل و ئه‌مه‌ریکایه که له سنوره‌کانی ئێران‌دا کار ده‌که‌ن.
میدیاکانی ئێران له‌سه‌ر زاری وه‌زیری زانیاری و ڕاگه‌یاندنی ئێرانی غولام حوسه‌ین موهسنی ئه‌جیهه ده‌ڵێت ئێران ژماره‌یه‌ک ئێرانی ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان داوه بۆ ڕاهێنانیان له بواری سیخوڕی‌دا.