به‌رپـرسـانی له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی لوبنانی ته‌قه‌یان له سه‌ربازانی ئیسرائیلی كردووه، ئه‌وانه‌ی سنوره‌كان ده‌پشـكنن به دوای ته‌قه‌مه‌نیدا.
به‌رپـرسه‌كان ده‌ڵێن هیچ ئیسرائیلیـیه‌ك له‌و ته‌قه‌كردنه پـێوه نه‌بووه. ده‌شـڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی لوبنانیـیه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكری لوبنانی ڕووداوه‌كه‌ی پـشتڕاست كرده‌وه، وه گوتی شه‌وی چوارشه‌ممه بلدۆزه‌رێـكی ئیسرائیلی په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ باشوری لوبنان و هێزه لوبنانیـیه‌كانیش ته‌قه‌یان لێـكردووه و كشـاوه‌ته‌وه، وه پاشـان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ته‌قه له یه‌كتری كردن ڕوویداوه.
هێزه‌كانی ئیسرائیل به درێژایی سنوری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لوبنان به دوای ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌گه‌ڕێن له‌وه‌ته‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه چوار بۆمبی له‌سه‌ر ئه‌و سنوره دۆزیوه‌ته‌وه.
حزبوڵـڵاش ده‌ڵێت له‌م دوایـیانه‌دا هیچ بۆمبی له‌سه‌ر سـنور نه‌چاندووه.
ڕۆژی سـێشه‌ممه لـێپـرسـراوێـكی حزبوڵـڵا گوتی ئه‌و بۆمبانه پـێش شه‌ڕی سـاڵی ڕابردووی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا دانراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلیش ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و بۆمبانه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا دانراوه له‌و كاته‌ی ته‌م و باران بووه.
ئه‌گه‌ر هاتوو ڕوون بـبێته‌وه كه حزبوڵـڵا ده‌ستی له دانانی ئه‌و بۆمبانه‌دا هه‌یه ئه‌وا به پـێشـێـلـكردنێـكی بڕیاری مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داده‌نرێت كه به هۆیه‌وه شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا ڕاگیرا.