ڕێبه‌رانی هه‌ردوو گروپی فه‌تح و حه‌ماس له عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودین بۆ وتووێـژكردن به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه كوشـنده‌یه‌ی كه له نێوانیاندا كه‌وتۆته‌وه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو.
سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس كه سه‌ر به فه‌تحه و ڕێبه‌ری حه‌ماسی دوورخراو خالد مشـعه‌ل ڕۆژی سـێشـه‌ممه به جیا له‌گه‌ڵ پاشـا عه‌بدوڵـڵای عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی كۆبوونه‌وه.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و ڕێبه‌ره فه‌له‌سـتینیـیانه و سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسـماعیل هه‌نیـیه‌ی سه‌ر به حه‌ماس له شـاری مه‌كـكه كۆبـبنه‌وه.
پاشـا عه‌بدوڵـڵا ده‌ڵێت ئه‌و ئومێده‌واره ئه‌و ڕێبه‌رانه بگه‌نه ڕێـكـكه‌وتنێـك تاوه‌كو خوێن ڕشتن بوه‌سـتێنێت. هه‌روه‌ها ڕێبه‌ره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌وان نزیـكن له ڕێـكـكه‌وتنێـك سه‌باره‌ت به حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و فه‌تح له مانگی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه هه‌ڵـگیرسـا. زیاتر له 90 فه‌له‌سـتینی له‌و كاته‌وه به‌هۆی شه‌ڕی سه‌ر شه‌قامه‌كان كوژراون.