كه‌مایه‌تیـیه كۆماریـیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ڕێـگه‌ی په‌سه‌ندكردنی بڕیارێـكیان گرت كه دژی پلانی ناردنی سه‌ربازی ئه‌مریكی زیاتر
بۆ عێراق، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش پـێشـنیازی كردبوو.
دیموكراته‌كان باڵا ده‌ستن له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا، به‌ڵام دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی كه‌متر له 60 ده‌نگ نه‌یانتوانی كۆتایی به مشـتومڕ بهێنن سه‌باره‌ت به دیاریـكردنی كاتێـك بۆ ده‌نگدانی بڕیاری عێراق.
ڕێبه‌ری زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی سـێنات هاری ڕید ده‌ڵێت به ڕێـگه‌گرتن له‌و بڕیاره كۆماریـیه‌كان ڕێـگه به سه‌رۆك بوش ده‌ده‌ن بۆ په‌ره‌پـێدانی شه‌ڕ له عێراقدا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌ندامی باڵای كۆماری له ئه‌نجومه‌نی سـێنات میچ مهكـكۆناڵ ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگی له دژی ئه‌و بڕیاره دا وه‌كۆ نیشـاندانی ناڕه‌زایـیه‌ك سه‌باره‌ت به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی دیموكراته‌كان له دوورخسـتنهوهی دوو كۆماری لایه‌نگری بڕیاره‌كه سه‌باره‌ت به ڕێـبازی عێراق.
هه‌روه‌ها سـێناتۆری دیموكرات جۆزێف لیبرمان كه لایه‌نگری پلانی سه‌رۆك بوشه ده‌نگی له دژی بڕیاره‌كه دا.