ژه‌نه‌ڕاڵێکی له‌شکری هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکی که بڕیاره فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته ده‌ست گوتویه‌تی سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق پێویستی به" کرداری نوێ و جیاواز " هه‌یه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام فاڵۆن له دانیشتنێکی پیاداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌م کۆمیته‌ی خزمه‌تگوزاری له‌شکری ئه‌نجومه‌نی سینات‌دا گوتی ستراتیژی ئێستای عێراق "کار ناکات، به‌ڵام ده‌کرێت ڕه‌وشه‌که " ڕه‌وشه‌که هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه و گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.
سه‌رۆک بوش بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ فاڵۆن ی به‌ربژار کرد تاوه‌کو جێگه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید بگرێته‌وه. فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌که‌دا، چاودێری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییانه ده‌کات که له 27 کیشوه‌ری ئه‌فه‌ریکا و ناوه‌ندی ئاسیادا ئه‌نجام ده‌درێن و له نێویاندا عێراق و ئه‌فغانستان.
فاڵۆن ئێستاکه فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌کانی زه‌ریای هێمن یاخود په‌یسفک ده‌کات.
هه‌فته‌ی ڕابردووش، ئه‌نجومه‌نی سینات به‌ربژارکردنه‌که‌ی سه‌رۆک بوش بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق له لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌یترییه‌س په‌سه‌ند کرد.