پـۆلیسی ئیسرائیلی ده‌ڵێت خۆكوژێـكی فه‌له‌سـتینی كه بۆمبی له‌خۆی به‌سـتبوو له شـاری ئیلات خۆی ته‌قاندۆته‌وه و 3 كه‌سی كوشـتووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به یه‌كه‌م هێرشی له‌و جۆره داده‌نرێت كه له ناو ئیسرائیل‌دا كرابێت له ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت مانگدا، وه به یه‌كه‌م جاریش داده‌نرێت كه له ناو شـاری ئیلاتدا ڕووبدات.
دوو گروپی چه‌كداری فه‌له‌سـتینی به‌رپـرسـیارێتی هاوبه‌شی خۆیان له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كێـكی شـاری ئیلات ڕاگه‌یاند.
هه‌ردوو گروپی جیهادی ئیسلامی و كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قصا، كه سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی مه‌حمود عه‌باسن، ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه محه‌مه‌د سه‌كسه‌كی ته‌مه‌ن 21 سـاڵ بووه كه خه‌ڵـكی شـاری غه‌ززه‌یه و له ئوردنه‌وه دزه‌یكردووه بۆ ناو ئیسرائیل و هه‌ر له ڕێـگه‌ی ئیلاتیشه‌وه. ده‌شـڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بۆیه ئه‌نجام درا تاوه‌كو پـیشـانی فه‌له‌سـتینی‌یه‌كانی بده‌ین كه ده‌بێت ئه‌وان هێرش به‌رنه سه‌ر ئیسرائیل نه‌ك سه‌ر یه‌كتری.
لـێـپـرسـراوه باڵاكانی فه‌تح هێرشه‌كه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتی وڵاته‌كه‌ی به‌بێ دواخسـتن به دوای تێرۆریسـتاندا ده‌كه‌وێت. كۆشـكی سـپـیش هێرشه‌كه‌ی به توندی سه‌رزه‌نشت كرد.