میدیای ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێت پۆلیس 46 كه‌سیان گرتووه به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده‌دا.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ناتۆڵیا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیا ئه‌و گومانبارانهیان له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشدا ده‌ستگیركردووه له پێنج ناوچه‌ی جیاجیادا.
ده‌زگای ئه‌ناتۆڵیا ده‌ڵێت 25 كه‌س له ناوچه‌ی كۆنیا گیراون و ئه‌وانی تریش له ئه‌سته‌نبول و هه‌رێمه‌كانی ئزمیر و كۆجایلی و هه‌رێمی ماردینیش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا. به‌ڵام له‌و ڕاپۆرته‌دا زانیاری زیاتر نه‌دراوه.
ئه‌و میلیشیا توركانهش كه گومانیان له‌سه‌ره و په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه، چوار هێرشی خۆكوژییان له ئه‌ستانبول له ساڵی 2003 دا كردووه و زیاتر له شه‌ست كه‌سیان له دوو كنێشت و كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا و له بانكێكی به‌ریتانیادا كوشتووه.