كاتێـك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌سـتیان به پـرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق كرد، بێجگه له وڵاتی كوه‌یت هیچ كام له‌و دراوسـێـیانه‌ی دیكه‌ی
عێراق ئاماده نه‌بوون هاوكاری بكه‌ن له گۆڕینی ڕژێمی دڕنده‌ی سه‌دام حسێن.
پاش گۆڕانی ڕژێمی به‌غداش هه‌ندێـك له‌و وڵاتانه هاوكاریـیه‌كی كه‌م ده‌كه‌ن وه یان هه‌ر نایكه‌ن، وه هه‌ندێـكیشـیان به نهێنی و یان به ئاشـكرا ده‌سـتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ن.
سوریا سنوره‌كانی بۆ یاخیبووان و تێرۆریسـتان واڵا كردووه تاوه‌كو بچنه ناو عێراق، وه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌دامیـیه‌كانیشی گرتۆته خۆی. ئێرانیش هاوكاریـیه‌كی زۆری میلیشـیا شیعه‌كان ده‌كات، توركیاش به‌رده‌وام باسی مافی توركمان و كه‌ركوك و كورد ده‌كات.
لێره‌دا پـرسـیارێـك دێته پـێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسـتانه به‌رامبه‌ر به عێراق وه‌رده‌گرن؟
هاوكارمان فه‌خریـیه دۆسـكی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردۆته ته‌وه‌ری باسی مێزگردێـك كه ئه‌م به‌ڕێزانه تیایدا به‌شـداریـیان كردووه:
دكتۆر بێوار خه‌نسی له هۆڵه‌ندا.
ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌د سانری له توركیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.