پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت هێزه ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كان له شه‌ڕێـكی یه‌ك ڕۆژیدا له نزیـك شـاری نه‌جه‌فی پـیرۆزی شـیعه‌كان زیاتر له 250 یاخیبوویان كوشـتووه.
له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوو له سه‌ربازه‌كانی كوژراون به‌هۆی كه‌وتنی هه‌لیكۆپـته‌رێـكی ئه‌مریكی له‌و ده‌مه‌ی له شه‌ڕێـكدا یارمه‌تی هێزه عێراقیـیه‌كانی ده‌دا. له‌شـكر هۆی كه‌وتنی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاند.
له‌شـكری عێراقیش ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 10 یاخیبوو ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه عێراقیـیه‌كان ده‌ڵێن هێرشه‌كه له‌و كاته‌دا ده‌ستیپـێـكرد كه یاخیبووان پلانیان بۆ هێرش بردنه سه‌ر پـیاوانی ئاینی شیعه داده‌ڕشت له میانه‌ی مه‌راسیمی عاشورای ئه‌م هه‌فته‌یه كه له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه ده‌چێت، له نێوان نه‌جه‌ف و به‌غدا.