ده‌یان هه‌زار كه‌س له واشـنتۆنی پایته‌خت ڕێـپـێوانێـكیان به‌مه‌به‌سـتی داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق سـازكرد.
له‌و ڕێـپـێوانه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سـایه‌تی ناودار تیایدا به‌شـداریـیان كرد كه له نێویاندا ڕێبه‌رانی مافه‌كانی سـڤیل وه‌كو جه‌یسی جاكسن و ئه‌كته‌رانی به‌ناوبانگی هۆڵیوود و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌ندامانی كۆنگرێـس و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی سـوپای ئه‌مریكا.
شـایانی ئاماژه‌یه گروپـی ناسـراو به یه‌كێـتی له پـێـناو ئاشـتی و مافپه‌روه‌ریدا ئه‌م خۆپـیـشـاندانه‌یان سازداوه.
گوته‌بێـژێـك به ناوی خۆپـیـشـانده‌رانه‌وه گوتی ئاماده‌بووان نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یانزه‌ی ڕابردوو هیچ گومانێـكی نه‌هێـشـت له‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا له دژی شـه‌ڕ ده‌نگیان دابوو.
بڕیاره خۆپـیـشـاندانه‌كه سـێ ڕۆژ بخایه‌نێت. وا پـێـشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی دووشـه‌ممه به سه‌دان خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌ندامانی كۆنگرێـسـی ئه‌مریكی بكه‌ن له هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا. به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك گروپ پلانی خۆپـیـشـاندان ده‌كه‌ن به پـێچه‌وانه‌ی خۆپـیـشـاندانی ئه‌مڕۆوه بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی بۆ شـه‌ڕی عێراق.