ده‌سـه‌ڵاتدارانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه له ئاكامی ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی شـه‌ڕ و پـێـكدادان له كه‌رتی غه‌ززه به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژران له دووهه‌م ڕۆژی
شه‌ڕی نێوان دوو لایه‌نه سـه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی فه‌له‌سـتیندا. به‌م جۆره ژماره‌ی كوژراوان ده‌گاته 20 فه‌له‌سـتینی له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی هه‌ینی شـه‌ڕی نێوان حه‌ماسی باڵاده‌سـت له حكومه‌تدا و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی سه‌ر به سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس ده‌سـتی پـێـكردۆته‌وه.
هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ڵێن وتووێژی پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كێـتی نیشـتیمانی ڕاگیراوه به‌ڵام وتووێژكه‌ران ده‌ڵێن هه‌وڵه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له پـێـناو كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ماس و فه‌تح بۆ دانوسـتاندن.
شـایانی ئاماژه‌یه بۆ چه‌ند مانگێـك سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و ڕێبه‌رانی حه‌ماس له هه‌وڵی پـێـكهێنانی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشـتیمانیدا بوون، هه‌روه‌ها خواسـتیار بوون كه به دروسـتبوونی حكومه‌تی یه‌كێـتی نیشـتیمانی جارێكی تر كۆمه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی بگاته فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كه زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌كانه به هاتنی حه‌ماس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاگیرابوو. ئه‌مه و حه‌ماس ڕازی نیـیه توندوتیژی مه‌حكوم بكات و دان به وڵاتی ئیسـرائیلدا بنێت.