كاربه‌ده‌سـتانی توركی دوو لـێـپـرسـراوی باڵایان له پارێزگای نیشته‌جێـی گومانـلـێـكراوی بكوژی ڕۆژنامه‌نوسی توركی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌رمه‌نی هرانت دینـك له‌كار دوور خسـتۆته‌وه.
هاوكات ڕۆژی هه‌ینی لـێپـرسـراوانی توركی ڕایانگه‌یاند كه‌وا گومانلێـكراوێـكی دیكه‌یان ده‌سـتگیركردووه كه پـێده‌چێت په‌یوندی به كوشتنی هرانت دینـكه‌وه هه‌بێت به‌وه‌ش ژماره‌ی گومانلێـكراوه ده‌سـتگیركراوه‌كان ده‌گاته 6 كه‌س.
هه‌ر له ئاكامی كوشـتنی هرانت دینـك فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ترابزون و سه‌رۆكی پـۆلیسی ناوچه‌كه له پـۆسـته‌كانیان ده‌ركراون. ڕه‌خنه‌گران له لـێـپـرسـراوانی پارێزگاكه ده‌ڵێن پارێزگاكه كاری ته‌واویان له پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له هه‌رێمی ترابزۆندا نه‌كردووه.
ئه‌و شـوێنه‌ی كه له سـاڵی ڕابردوودا قه‌شه‌یه‌كی كاثۆلیكی ئیتاڵی تیادا كوژرا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وه‌ك پـیشـاندانی خواست بۆ ئازادی زیاتر له توركیادا به ده‌یان هه‌زار له پـرسه گێڕان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمی به‌خاكسـپاردنی هرانت دینـكی ڕۆژنامه‌نوس بوون.
دادوه‌رانی گشتی له توركیا ده‌ڵێن بكوژی ڕۆژنامه‌نوسه‌كه كه لاوێـكه دانی به تۆمه‌تی كوشـتنی ناوبراودا ناوه. له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵه ناوخۆیـی‌یه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه تاوانباره‌كه گوتویه‌تی هانده‌ری كوشـتنه‌كه به‌هۆی ئه‌و تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژنامه‌نوس هرانت دینـك بووه كه تیایدا سوكایه‌تی به ناسـنامه‌ی توركی كردبوو.