له ئاكامی به‌یه‌كدادانی لایه‌نـگرانی حكومه‌تی لوبنانی و ئۆپـۆزیسـیۆن له به‌یروتی پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژراون.
هه‌روه‌ها له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی نزیك زانكۆی عه‌ره‌ب له به‌یروت به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س بریندار بوون. شه‌ڕ و پـێـكدادانهكه له سه‌ره‌تا له نێو زانـكۆوه دهستـیـپـێـكرد و پاشـان به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كرد و جاده و بانه‌كانی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ریشی گرته‌وه. لایه‌نـگرانی حكومه‌تی لوبنانی و ئۆپـۆزیسـیۆن به ڕابه‌رایه‌تی حزبوڵـڵا به دار و به‌رد كه‌وتنه گیانی یه‌كتری و ئاژاوه گێڕان ئۆتۆمبیل و ماشـێنی ناوچه‌كه‌یان تـێـكوپـێـك شـكاند و تایه‌ی ماشـێنیان له‌سه‌ر جاده‌كان سـوتاند. دواتر هێزی له‌شـكری لوبنانی بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه بانگهێشت كرا.
هه‌روه‌ك ههوڵـێـكیش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی زانكۆی عه‌ره‌ب له به‌یروت به‌رپـرسـانی له‌شـكری فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان ڕاگه‌یاندووه.
هاوكات حه‌سه‌ن نه‌سروڵای ڕابه‌ری گروپی حزبـوڵـڵا داوای له لایه‌نـگرانی خۆی كردووه پابه‌ندی فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆكه بـبن.