سه‌رۆك بوش گوتاری ساڵانه‌ی نیشتمانی پێشکه‌ش کرد و بۆ یه‌كه‌م جاره له ماوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كه‌یدا ووتاری نیشتمانی پێشكه‌ش كۆنگرس بكات كه له لایه‌ن پارتی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراته‌كانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت.
سه‌رۆك بوش له ووتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر كێشه‌كانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خزمه‌تگوزارییه گشتی‌یه‌كان، په‌روه‌رده وخوێندن و ریفۆرمه‌كان له یاساكانی په‌نابه‌ری‌دا. به‌ڕێز بوش ئاماژه‌یدا به کێشه‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و پێداویستی دروستكردنی سه‌رچاوه‌ی جیاوازی ووزه بۆ ئابووری ئه‌مه‌ریکا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش بێ له مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کان باسی له ستراتیژییه نوێكه‌ی له عێراق کرد و داوای پشتگیری بۆ ئه‌و پلانه نوێیه کرد كه دووچاری ڕه‌خنه بۆته‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆمارییه‌كانه‌وه.
سیناتۆری دیموكراتی نوێی ویلایه‌تی ڤه‌رجینیاش وه‌ڵامی دیموكراته‌كانی له دوای ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش پێشكه‌ش کرد. جێی باسه، جیم وێب ڕه‌خنه‌گرێكی دیاری سیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێز بوشه له عێراق و كوڕه‌كه‌شی له عێراق شه‌ڕ ده‌كات.