گه‌واهده‌رانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز زیانی به نوسـینگه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسـمانی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه له غه‌ززه گه‌یاندووه. به‌ڵام كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا
پـێوه نه‌بووه.
هه‌تا ئێسـتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه و یان كێ لێی به‌رپـرسـیاره ئاشـكرا نه‌بووه. بۆمبه‌كه زیانی به ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی نوسینگه‌كه گه‌یاندووه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌س له نوسـینگه‌كه نه‌بووه.
كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به‌ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس هێرشـه‌كه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد.
ڕۆژنامه‌وانانی فه‌له‌سـتینی له غه‌ززه ده‌ڵێن وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه ڕۆژی سـێشـه‌ممه مان ده‌گرن.
له‌م دوایـیانه‌دا حه‌ماس له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوته‌یه‌كی تۆماركراوی سه‌رۆك وه‌زیر ئیسماعیل هه‌نـیـیه ڕه‌خنه‌ی له ئه‌لعه‌ره‌بـیـیه گرتووه، گروپی حه‌ماس ده‌ڵێن گوایه قسه‌كانی هه‌نیـیه‌یان هه‌ڵـگێڕاوه‌ته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسـمانی ئه‌لعه‌ره‌بـیـیه باره‌گاكه‌ی له دوبه‌یه.